نووسین و ئامادەکردنی: #کرێکار قادر# ڕوستایی
پێداچوونەوەیەک بە کۆمەڵێک توێژینەوەدا کراوە، دەرکەوتووە کەوا ئەنجامدانی کەڵەشاخی مۆدێرن و مایکرۆنێدلینگ (Microneedling) ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ گەنج کردنەوەی پێستی دەموچاو و کەمکردنەوەی کێشەکانی چرچ بوونی پێستی دەموچاو و چارەسەرکردنی شوێنەواری زیپکە و لەکە و پەڵەی قاوەیی و چەوری و گەشانەوە پێستی ڕوخسار، بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا کەڵەشاخی مۆدێرن و مایکرۆنێدلینگ بۆ تێکچوون و جوانکاری پێستی ڕوخسار سوودی لێوەردەگیرێت و بەکاردێت.
=KTML_Bold=کەڵک و گرنگی کەڵەشاخی مۆدێرن و دیرماپێن بۆ جوانکاری پێستی دەموچاو:=KTML_End=
1-کەمکردنەوەی هێڵە وردەکان لە پێستی دەموچاو، بەتایبەتیی چرچ و لۆچی پێستی دەموچاو.
2-چارەسەرە و بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی شوێنەواری زیپکە و لەکە و پەڵەی قاوەیی چەوری لە پێستی دەموچاودا.
3-کەمکردنەوەی دەرکەوتنی کشانی پێستی دەموچاو، لابردنی ڕەشی ژێر چاو.
4-توندکردنەوە و گەشانەوە و ڕەونەقکردنی پێستی دەموچاو.
5-کەمکردنەوە و نەهێشتنی گەورەبوونی کونیلەکانی پێستی دەموچاو.
6-چالاک کردنی سووڕی خوێن و زیادکردن و درووستبوونەوەی کۆڵاجین و زیندووکردنەوەی خانەکانی پێستی دەموچاو، بەمەش پێستی ڕوخسار دەگەشێتەوە و سپی و ڕەونەق دەرکەوێت.
7-کاریگەر و بەسوود و چارەسەرە بۆ قژ هەڵوەرین.
8-چارەسەرکردنی کێشەکانی تێکچوونی پێستی ڕوخسار.
9-چارەسەرکردنی شلبوونەوەی پێستی ڕوخسار لە ئەنجامی دابەزاندنی کێش یان مژینی چەوری جەستە درووست دەبێت.
10-گەنج کردنەوە و تازەکردنەوەی پێستی ڕوخسار.
=KTML_Bold=تێبینی: کاریگەریی لاوەکی لە دوای ئەنجامدانی تەکنیکی کەڵەشاخی مۆدێرن و دەرماپێن لەسەر پێستی ڕوخسار چین؟=KTML_End=
ئەنجامدانی تەکنیکی کەڵەشاخی مۆدێرن و دێرماپێن بەگشتی سەلامەتە، بەڵام هەندێک جار کاریگەریی لاوەکی درووست دەکات لەسەر هەندێک پێستی چارەخوازەکە وەک ئەمانەی خوارەوە:
1-خوران، حەسیاسەتی پێستی دەموچاو بۆ ماوەیەکی کەم.
2-ئاوسان و سووربوونەوەی پێستی دەموچاو.
3-کشانی پێست، سوور بوونەوەی ڕوخسار.
4-وشک بوونەوەی پێستی دەموچاو.
5-توێکڵکردنی پێستی دەموچاو.
6-ناڕەحەتی ئازاری لە پێستی دەموچاودا.
=KTML_Bold=کێن ئەو کەسانەی قەدەغەیە تەکینکی کەڵەشاخی مۆدێرن و دێرماپێن بەکاربهێنن؟=KTML_End=
1-ئافرەتی دووگیان نابێ ئەنجامی بدات.
2-ئەو کەسانەی بەدەست هەندێک نەخۆشی پێستەوە دەناڵێنن، وەکوو سەدەف یان ئەکزیما، یان نەخۆشییەکی گوازراوەیان هەیە.
3-ئەو کەسانەی تازە چارەسەری تیشکییان وەرگرتووە، تا دوو مانگ دوای چارەسەری تیشک نابێ ئەنجامی بدەن.
4-ئەو کەسانەی کە پێشینەی پەڵەی پێستیان هەیە.
5-ئەو کەسانەی کە هەوکردنی پێستیان چالاکە و زۆر هەستیارە.
6-ئەو کەسانەی زیپکەی چالاکیان هەیە لە پێستی ڕوخساردا.
7-ئەو کەسانەی پێستیان ناجێگیرە.
=KTML_Bold=ئایا ئەنجامدانی تەکنیکی کەڵەشاخی مۆدێرن و دێرماپێن بۆ هەموو کەسێک دەگونجێت ئەنجامی بدات؟=KTML_End=
شایەنی باسە، ئەنجامدانی تەکنیکی کەڵەشاخی مۆدێرن و دێرماپێن (dermapen) بۆ هەموو کەسێک گونجاو نییە، هەروەها هەندێک چارەخواز پێویستە پێش ئەنجامدانی تەکنیکی کەڵەشاخی مۆدێرن و دێرماپێن ڕاوێژ بە پزیشکی پێست و کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بکەن لە بواری چارەسەری بە کەڵەشاخ و تەکنیکی دێرماپێن بەیەکەوە ئەنجامی بدات یاخود نا.
کرێکار قادر ڕوستایى
نووسەر و شارەزا لە بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری. [1]
#12-04-2024#