ناونیشانی پەرتووک: نهێنیی مستیلەکە
ناوی نووسەر: جاسم محەمەد ساڵح
ناوی وەرگێڕ: #دانا مەلا حەسەن#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: #ناوەندی ڕێنوێن#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
چیرۆکە بەناوبانگەکانی #بەغدا#، ئەو چیرۆکە جوانانەن کە لە داپیرە و باپیرە و دایکان و باوکانمانەوە بیستوومانن و چێژمان لێ وەرگرتوون و لە پەند و ئامۆژگارییەکانیان سوودمەند بووین...
(نهێنیی مستیلەکە) چیرۆکی ستەمی بازرگانێکی فێڵباز و تەڵەکەبازە بەناوی (دانیاڵ) بەرانبەر پیاوێکی لە خواترس بەناوی (ئیبراهیم) و پاشانیش بەرانبەر (لەبیب)ی کوڕی، کە چۆن توانیی لە فێڵوتەڵەکەی (دانیاڵ) ڕزگاری ببێت.
نهێنی مستیلەکە لەم چیرۆکەدا چییە؟ ئەم چیرۆکە بخوێنەرەوە کە واقیع لەگەڵ خەیاڵدا تێکەڵ بووە، تاوەکوو ڕووداوەکان بە یەکەوە گرێ بدات و لە یەک کاتدا چێژ و پەند و ئامۆژگاریمان پێ ببەخشێت. [1]