ناونیشانی بابەت: لە شەقراوێ لۆ نەمسای! بەشی سی و نۆ
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
$مەشهووربوون، سیعری کم نیە!$
لە هەموو #کوردستان# ئێک ئیزاعەی کوردی هەبوو لە بەغدایێ و ئێک محەتەی تەلەڤزیۆنی هەبوو، ئەویش لە #کەرکووک#ێ بوو، ئۆندەش گۆرانییان نەبوون، لۆیێ ئەگە ئێکەک ئێک گۆرانیی لۆ تەلەڤزیۆنی تەسجیل کردبا و دوو جاریان لێ دابا، ئەوە کابرا دەبوە گۆرانیبێژ و زوو مەشهورەبوو! ئەمنیش لەو کەسە بەبەختانە بووم، کە وەک عازفەکی عوودی و مولەحینەکی ناوم دەرکرد و بە قەدەر گۆرانیبێژەکی مەشهوور بووم، کە ئەو سەردەمی بەس گۆرانیبێژ مەشهوورەبوون!
وەختی لە مارێ خۆ \باب و داکم و مامم و ئەمن و ڕەنجبەر و برام و برای ڕەحمەتیم دڵدار ژنیان هینابوو، هەڤال و ئەحمەدی براشم جگورتی بوون و شادومانی خوشکم هێشتا مندار بوو، هەموو لە یەک ماری ئەژیاین کە بەکرێن گرتبوو لە تەیراوەی لە تەنیشت حەمام کانی، لە مەعبەینی نەقلییاتی قەدیم و مزگەفتی کوێتی\ ئەچوومە دەرێ، هەرچەندە مارن لە بازاڕی ناو شاری دوور نەبوو، بەران ئەمن وەختەکی زۆرمەویست هەتا ئەگەیشتمەوێ چونکە خەرک ئەمنیان دەناسیەوە و حەزیانەکرد لە کنیان ڕاوەستم و قسانیان لەگەر بکەم!
ئەمنیش مەرحەبام لە هەموانەکرد، خاسەتەن لەگەر زابت و شوڕتەی مڕوری #هەولێر#ێ بەینم گەلەک خۆش بوو، وەلەو نە ئیجازە و نە سەیارەشم هەبوو! مەشهووری لە لایەکی زۆر خۆشە و لە لایەکی ناخۆشە، زۆر جار کە بە تەکسیەچوومە جێیەکی، هندەک لە سائیقەکان، ئەیانگۆت؛ ئەتوو ڕزگار خۆشناو نی؟
دەمگۆ: با ئەوم!
زۆر جار پارەیان لێ وەناگرتم، یا زۆر کمیان وەرەگرت! هەتا وەختی لە بازاڕی شتیشمەکڕی جلوبەرگ، خەرک خاتریانەگرتم و خاسەتەن وەکی گۆشتم دەکڕی، ئەگەر قەساب بتناسی ئەوە شتەکی باشتەداتێ نەک نیوەی هێسک و دونگ و بەز بی! زۆر جار بە تەنێ یا لەگەر ئێک دوو برادەران لە مەتعەمەکی ناننەخوارد، وختی هەرەستام پارەی بدەم، ساحێب مەتعەمەیگۆت: مامەستا پارەت واسیلە!
ئەمنیشەمگۆ: کێ پارەیمەی دا؟
دەیگۆت: نزانم ناوی چ بوو، ڕۆیشتن!
سەروەختەکی ئەگەر لە نادیەکی عزوو نەبای، لێ ناگەڕان بچیە ئەو نادیەی خاسەتەن نادی ئەتیبا، موهەندسین، حقووقیین، زۆری دکە، بەران لۆ من و چەند فەنانەکی هەولێرێ، دەرکەی ئەو نادیانە هەموو وەختەکی کرابۆ! وەختی بە تەکسیەچوومە جێیەکی، زۆر جار سائیقەکە ئەمنی ناسیباوە، پارەی لێ وەرناگرتم.
ڕۆژەکی لەگەر تەکسیەکی سووار ببووم، دیتم کاسێتەکەی من و حەمەجەزای لێدا، ئەمنیش خۆم غەشیم کرد و پێم گۆت: ئەوە کێیە؟
گۆتی: هەی مارت بەقوڕ نەگیرێ، کو ئەتوو ئەوەی ناناسی، ئەوە حەمەجەزایە!
گۆتم: ئەدی ئەوەی ئەو شتەی لەگەر لێدا کێیە؟
گۆتی: ئەوەش ڕزگار خۆشناوە!
گۆتم: دەیناسی؟
گۆتی: ئەدی کو نایناسم!
ئەمنیش خۆم کڕ کرد و خۆم کەشف نەکرد، گۆتم با کابرا بەسەرەخۆیدا نەشکێتەو.
جارەکیدکە چوومە عەیادەی دختۆرەکی، دیتم خەرکەکی گەلەک زۆر سڕەیان گرتیە و جێ نیە دانیشی، هەتا سڕەم هات ناوم تەسجیل کرد، زۆری ویست، لە دری خۆم گۆت، ناو تەسجیلکردن هەندەی بوێ، دەبی لۆ کن دختۆری چەندی بوێ؟
لە قوڕنیچکەکی ڕاوەستام، سێ چارێگەبوو ئینتیزارمەکرد، نزانم لۆ دختۆر بە سودفە لە غورفێ خۆی هاتە دەرێ و ئەمنی دیت ڕاوەستایمە، یەکسەر بە منی گۆتی: ئەوە لۆ ڕاوەستای؟ وەرە ژۆرێ! دیتم هەند لەو خەرکەی پێشی من لەوێ ئینتیزاریانەکرد، بۆرە بۆریان کرد، دختۆریش حسی بەوەی کرد و ئاوڕی داوە و گۆتی: ئەنگۆ ئەوەی ناناسن کێیە؟ ئەوە هونەرمەندە و خزمەتینگۆ و مۆزیقەی کوردیەکا، ئەمەش دەبی خزمەتی ئەو نەوعە کەسانە بکەین، کەس مانیعەتی هەیە؟ کەسەک فزەی نەهات و هەموو خۆیان کڕ کرد، ئەمن ئیحڕاج بووم و گۆتم: زۆر مەمنوون دختۆر، موشکیلەنیە، ئەمن ئینتیزارەکەم! دەستی گرتم و لەگەرەخۆی بردمە ژۆرێ.
ئەوڕۆ لە جێیان برێی ئەمن مۆزیقارم، پێتەرێن برێ دمبکچی خەرک ئەو وەختی حەزیانەکرد بتناسن، قسەت لەگەر بکەن، خزمەتت کەن، حستەکرد کە ماندیبوون و ئیشکردنت قیمەتی هەیە و بە زایع ناچی! وەکی گۆتم مەشووری لایەنی خراپیشی هەیە، پیاو نتانی بچتە هەموو جێیەکی، ژیانی خاسی نامینێ و بچیە کێ و لەگەر کێ بی و چ بکەی هەموو تەماشەتەکەن و غەلەتەکی گچکە تەکلیفی گەورەی هەیە.ژ
یانی هونەرمەندی لە پێش چاوی خەرکیە، لۆیێ ئەخلاق و ئەدەب و جولانەوەی ڕاست و دروست، لۆ من زۆر مهیم بوو! خاسەتەن هەرسوکەوتت لەگەر ژنان! خەرکی دکە ئەوانەی کە لەناو موجتەمەعی دیار نینە و خەرک نایانناسی، هەر چ بکەن لۆیانەچتەسەر، بەران لۆمەی هونەرمەند و ئەوانەی کە مەشهوورن و خەرکەیانناسی دەست نادا، وەلەو قائیمەی ئەو کەسانە زۆرن کە مەشهووریان لۆ زەوق و هەوەس و بەزمی دنیایێ، ئیستیغلال کردیە و هەر ئەوهاشەچنە ناو تاریخ و هەتا دنیاش مابی، خەرک هەر بە خراپە بەحسیانەکا.
وەختی مە هونەرمەند مەنزیلەکی برندی هەبوو، خەرکییش زۆر خۆشیانەویستن و ئیحتیڕامیانەگرتن! سوئالەکە لێرە ئەوەیە، کە ئەتوو هەتا چ حەدەکی، قابیلی ئەو ئیحتیڕامگرتنەی و حەقەکی شرعی خۆیتت، بە چاوەکی برند تەماشەتکەن! حەرکەی دیکەی مایە...[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!