ناو: مێهرداد
نازناو: عەبدوڵڵازادە
ساڵی لەدایکبوون: 2004
ڕۆژی کۆچی دوایی: #13-04-2024#
شوێنی لەدایکبوون: #سەردەشت#
شوێنی کۆچی دوایی: سەردەشت
$ژیاننامە$
مێهرداد عەبدوڵڵازادە، تەمەن 20 ساڵ و خەڵکی سەردەشت، ڕێکەوتی 13-04-2024 لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری گوندی بێتووش سەربە شاری سەردەشت هێزەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا مێهرداد عەبدوڵڵازادە خەڵکی گوندی ماراغان بەهۆی بەرکەوتنی گوللە لە شاخەکانەوە بەربووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە..[1]