پارچەی سێیەم
ناڵینە ئێسکی من حەقی ئێوە هەتا ڕزین
وەک نەی خودا خودا لە حەشردا جودا جودا
ئەی دڵ خەریکی زات و سیفاتی دەبێ ببی
نامەرد نەکەی خرۆش و نیدا یا سەدا سەدا
تۆ هەر خەریکی سەجدە بە، ئەی ڕۆحە پاکەکەم
نابی بوەستی تا لەحەشرەدا نەدا نیدا
عەرزی بکەن مەعاسی مەحزم من و ئەویش
ئەڵتافی مەحزە دیارە چ حوکمێ بدا بدا
پەرتووکی: #دیوانی حەمدی#
هۆزانەوان: #حەمدی ساحێبقڕان# [1][2]