قەت داغی دڵ بە زاهیدی غافڵ نەدا خودا
چاوی دڵە بە ئەهلی دڵی بۆ خودا نەدا
من سائیلانە بچمە بەر ئەو قاپیە و ئەویش
هەی هەی چ خۆشە بێت و بفەرمووێ خودا بدا
مەنعم مەکەن لە عەشق و وەرن پەل پەلم بکەن
جا سەیری عەشقی پەل پەلی من کەن جودا جودا
ڕۆحم نییە لە پاش وەفاتم هەموو سەحەر
گەر بانگی بێ نیازی بە گوێی دلبەرانیدا
نازم بە بەرقی غەمزە میسالی برووسکەیە
ئافاقی دڵ دەکاتە چراخان بەبێ سەدا
دنیا بە دەستی زۆرەوە هەر وەک عەسایەکە
پاڕانەوە و خوا خوایە هەموو ئەسلەحەی گەدا
وەختێ ئەکەم نوێژی سبەینێ کە ڕۆژی ڕووت
هەڵبێ قەزایەکە کە ڕەواجی ئەدا ئەدا
من نامەوێ ڕەقیب و ئەبووجەهلی لەعنەتی
ناچێتە دڵمەوە فەلەکیش گەر بکا نیدا نیدا
گەردش دەکا لە عالەمی دامەن خوێنی دڵ
ڕەنگی دەڕێژی حەمدی بزانە چی ڕوو ئەدا ئەدا
پەرتووکی: #دیوانی حەمدی#
هۆزانەوان: #حەمدی ساحێبقڕان# [1][2]