دەبێ ئەهلی بەسەر فەرقی گڵی بەرپێت لە کڵ چی بکا
لە ڕووتا غەیری زەم بولبول دەبێ تەعریفی گوڵ چی بکا
کە ئەو سەروە بە نووری مەی لە گوڵشەن کوڵمی داگیرسا
کە گوڵ ڕەنگی لە ڕوو نەبڕێ نەسووتێ بۆی چقڵ چی بکا
ئەگەر ئەو شۆخە یەکدەم دەم بە خەندە ڕوو لە گوڵشەن کا
لە شەرما غونچە گەر عەودەت نەکاتە بەتنی چڵ چی بکا
وەرە زاهید ببینە مەشعەلی حوسنی جەماڵی یار
بە غەیری مەزهەبی ئاتەش پەرستی فەرموو دڵ چی بکا
لە بازاڕی موحیببەت مشتەری لەو ماهە حەیرانن
ڕەواجی حەزرەتی یووسف کە کەمتر بێ لە قول چی بکا
لە بەرگی عاریە مەجنوون کە عاری بوو بە لەیلای وت
دەبێ ئازادە سەروی گوڵشەنی عەشقت لە جل چی بکا
هەموو عالەم کە سەرگەرمی قەدەح بازی مەین حەمدی
لە هاژەی سەیلی فرمێسک و لە گریانی بە کوڵ چی بکا
پەرتووکی: #دیوانی حەمدی#
هۆزانەوان: #حەمدی ساحێبقڕان# [1][2]