بۆ سەر کێلی عەبدوڵڵا ئەفەندی سوورە
میسلی عەبدوڵڵا عیبادەت خەڵقی بۆ یەزدان ئەکا
چونکە بۆ بوون و نەبوونی کوللی شت فرمان ئەکا
خەڵقی باوەڕیان بە فەخری ئەنبیا بێ شک هەیە
چونکە مەحبووبی خودایە و خەلعەتی قورئان ئەکا
بۆ ئەوامیر بۆ نەواهی جوزء و کول قووەت هەموو
جیلوەیی خوایە ئەویش لوتف و قەهر ئیحسان ئەکا
قەت مەبن غافڵ لە دەرگاهی جەلالی کیبریا
لوتفی زۆرە ساڵی تەئریخی وەفات «غوفران ئەکا»
پەرتووکی: #دیوانی حەمدی#
هۆزانەوان: #حەمدی ساحێبقڕان# [1][2]