دڕک و دەستت گەر هەیە حازر بە دەستت گوڵ درا
تۆ لە گوڵشەندا بزانە گوڵ بە غەیری چڵ درا
قوم قومی خوێنی دڵ و برژانی قرچ قرچی جگەر
سفرەیی عەیشێکە خاسە هەر بە ئەهلی دڵ درا
سازە ناسازێ بە بەزم و نایە ناناڵێ بە دڵ
ڕۆژی ڕەقسینە کە ڕەغبەت هەر بە پاو و پل درا
چاوی بینا هەر سیەﮪ بەختی بەسە بۆ ڕشتنی
هەر بە چاوی کاڵی خودبینە کە تۆزێ کل درا
کولفەتی ئەمڕۆی وجودی دیبێ گەر ڕۆحی بەشەر
شێتە بەم تەوقە چ عەقڵێ بوو کە ئەووەل مل درا
باری ڕاستی قەت لە موویێکا نەدی شانەی فەقیر
هەر کەسێ دڵ چاکە دایم هەر بەشی موشکیل درا
عومری وەک عەیشی بە دایم کورتە حەمدی عاشقان
پێنج و دوو ڕۆژێ بە هەر دوو حیسسەیی بولبول درا
پەرتووکی: #دیوانی حەمدی#
هۆزانەوان: #حەمدی ساحێبقڕان# [1][2]