ناونیشانی بابەت: لە شەقراوێ لۆ نەمسای/ بەشی 40
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
$دەورەی مۆزیقەم کردنۆ و فڕقەی (شیلان)م دروست کرد$
خەرک هەر لەیانوابوو ئەمین عامی سەقافە و لاوان، عەبدولغەفار ئەلسائیغ، خوا عەفوی کا، ئیجازەیە، بەران ئەو ئیجازە نەبوو، بەرکوو - دوایێ کەشف بوو - لە عیڕاقێ هەراتبوو، چووبوە سووریای، چونکە خەتی بەعسی سووریای بوو، وەکیلەکەی، ڕەحمەتی مینان پۆلس، جێی ویی گرتۆو، ئینسانەکی زۆر کڕ و موحتەڕەم بوو، ئەویش ئەمنی باشەناسی، چونکە ئەمن ئەو وەختی، ناوم دەرکردبوو مەشهوور بووم، بەران ئەمن ئۆندە عیلاقەم لەگەری نەبوو، هەتا ئەمین عام مابوو، ئیشم بەوی نەبوو.
لە مەرکەز شەبابی دەوامی خۆمەکرد و جومعەی لێ دەرچی، هەموو ڕۆژێ سعات سێی پاش نیوڕانێ، سەیارەی دائیرەیەهاتە دووم، خاسەتەن لە گەرمای هاوینێ، کە خەرک پاشنیوڕان ئەنووستن، ئەمن دەبا بچووبامە دەوامی، بەران ئینسان لەسەر هەموو شتەکی ڕادێ. چەند دەورەکی فێربوونی ئالەتی مۆزیقام کردنۆ، کۆمەرەکی باش لەوانەی کە حەزیان لە فێربوونی ئالەتەکی مۆزیقایەکرد و، سێ چارەک لە تەلەبەکانی دەورەی پێشتری مەرکەز شەبابی ساری 1975یش هاتن.
ئەو وەختی لە ژێرزەمینی مەلعەبی گەورەی #هەولێر#ێ بوو، موشارەکەیان کرد، ئێک لەوانە پایەدار بەرزنجی* بوو، کە هەتا برێی تەلەبەکی زیرەک بوو، لە کێندەریش مۆزیقا هەبا، ئەو لەوێ بوو، بەران ئەو بە عەکسی هەندەکان کە خۆیان بە مۆزیقەی شۆڕەکربۆوە، هیچیش فێر نابوون، پایەدار هیوایەتی هەبوو، ئیمکانیەتی فێربوونی گەلەک زۆر بوو، ئۆرغۆن و فلووت و زۆر ئالەتیەزانی، هەتا دەنگیشی خۆش بوو، ئەمن دوایێ لەحنەکم لۆ دانا، بەرام دیار بوو حەزی لە مۆزیقەی زیاتر بوو.
هەر ئەو وەختیش بوو، لەگەرەوانە تیپی (شیلان)م درووست کرد، کە ئالاتی غەربییان لێدا!
فڕقەکەش ئەوانەبوون: (پایەدار بەڕزنجی - فلووت، عیماد جەمال - ئۆرغۆن و سنتی سایزەر، ڕێبوار مستەفا - گیتار، آتاریق جەلیل - باس گیتار، ڕەحمەتی نیاز محەمەد - دڕامز، سەلام محەمەد و سەلاح نەجمەدین)یش گۆرانیانەگۆ، کوڕەکم زۆر تەشجیع کرد، فێری باس گیتاری بی - ناوی تاریق بوو - وەلەو بیدایەت زۆر مەیلی لەسەر نەبوو، حەزی لێ بوو ئالەتەکی دکە فێر بی - بەران دوایێ ئۆندەم لەگەری گۆت و محاوەلەم کرد و لێی نەگەڕام هەتا مەراقی ئالەتەکەی بوو، دوایێ ئەهمییەتی ئەو ئالەتەی زانی و پاشەوەی ئەمن مەجبوور کرام عیڕاقی بەجێ بێرم و بچمە نەمسای، کاغەزەکی لۆ ناردمو تێیدا نووسیبووی، ئەمن هەتا دەمرم مەمنوونی توومە مامەستا ڕزگار، کە ئەمنت تەشجیع کرد، کە فێری باس گیتاری ببم، هەنکازانم، چەند ئالەتەکی مهیمە و هەبوونی لە فڕقەی غەربی چەند زەرووریە.
چەند لەحنەکم لۆ دانان، لەوانە (نانا مەڕۆ، شیعر و ئاواز)، (ساڵ چوو، شیعر و ئاواز)، (ئەژیم بۆ تۆ، شیعر و ئاواز)، (بێ وەفا بۆچی؟ شیعر و ئاواز)، (نەسرین گیان، شیعر و ئاواز)، (ساڵەهای ساڵە، شیعر و ئاواز)* هەندەکی دکەش و لە حەفلە و میهرەجانی مەرکەز شەباب و لە موناسەبەتی نەورۆزێ، لە مەکتەبی کچان و کوڕان بەشدارینەکرد و سەبر سەبر فڕقەکە ناوی دەرەکرد و مەشهوور بوو، هەتا جمهوورەکی باشیشن هەبوو.
ئەمن بیدایەت مۆزیقەم لەگەریان لێەدا، بەران دوایێ هەروەکی موشریفەکی لەگەریان بووم و هەر چی پێمەکرا لۆمەکردن. هەتا ئەمن لەوێ بووم و لەگەریان بووم، موشکیلەیان نەبوو، بەران پاشی من زۆری دەوام نەکرد، فڕقەکەیان تێکدا و هەتا ناوەکەشیان گۆڕی! ئەمن لە خۆشترین وەختی ژیانم بووم، گەنج، پارە، مەشهوور، حەفلەکردنی زۆر، لە هیچ شتەکم کم نەبوو، بەران نزانم نە بە خۆ و نە بابم و نە داکم و نە برادەریش، کەسەک نەبوو نسحەتەکم کا و برێ ئەو پارەی لە حەفلانت دەستەکەوی، باسی معاشی هەر مەکە، کە مانگێ لە سەد دیناری تێپەڕیبوو، لەباتی ئەو مەسرەفە زۆر و بێحەدەی لۆ مارێکەی - جکورتیش بووم، دوو برای لە خۆم گچکەتر ژنیان هینابوو - هەندەکی لە لایەکی دانێ، عاردەک، خانیەک، یا تڕومبێلەکی پێ بکڕە! یا هەندەکی لۆ ڕۆژی تەنگانەی دانێ، نەخێر! هەرچی بەدەستم دەکەت، بەبێ حیساب لەو مارەی سەرفمەکرد.
هەرچەندە ئەمزانی ئەگەر ئەمن ژنم هەبا، ئەوە ئێکەم زوو تەنگاویەکردم، ماری بابم بەجێ بێرم و مارەکی لۆ دانێم و لێشناگەڕا وەکی حاتەمی تایی سەرف کەم و، حەتمەنیش دەبووە موشکیلە لەسەری. هەتا شەڕی عیڕاق و ئێرانێ دەستی پێکرد. باشم وەبیر دێ، ڕۆژی دووشەم بوو 22-9-1980 کە عیڕاق ئیعلانی شەڕی کرد و هەتا ساری 1988 دەوامی کرد و درێژترین شەڕ بوو لە قەڕنی بیستەم! لە هیکڕا، وەزعی من و چەند ملیۆن خەرکی تێک چوو، حەفلە نەمان، بەڕنامەجی تەلەڤزیۆنی تێک چوون، ئیشی فەننی و تەسجیلات و پارەش نەما.
هێشتا مایتی
* پایەدار بەرزنجی، وەک مۆسیقییەک لە هەموان مەشهوورتر بوو، بەران عاقریی کرد مۆزیقەی نەخیند! ئەوەندە زاکیرەکی باشی هەیە کە هەر وەکی قامووس و لێکسیکۆنەکیە! زۆر جار لۆ مەعلووماتی وەختی خۆی، تەلیفۆنی لۆکەم و مساعەدەمەکا، خوا عومری درێژکا.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!