کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان 006
زەینەلعابدین زنار
=KTML_Bold=هەرێمی دۆڵی زیلان=KTML_End=
هەرێمی دۆڵی زیلان، ناوەندی دە کۆمەڵکوژی بووە کە دژی کوردان بەڕێوەچووە.
کاک ئەحمەد لە گوندی حەسەن ئەڤداڵ، وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی سەبارەت بە ناساندنی دۆڵی زیلان دایەوە. هەندێکجار بە گریانێکی کوورت و هەندێکجار بە ڕژاندنی فرمێسک لە چاوەکانیدا، بەردەوام بوو.
پاشان قسەی دەکرد و دەیوت:
دۆڵی زیلان سەر بە ناوچەی ئەردیشی وانە. نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە ئەردیشەوە دوورە. لەوێ دۆڵەکە بەسەر سێ لقدا دابەش بووە. واتە سێ دۆڵ هەیە و بە هەرسێکەیان دەوترێت دۆڵی زیلان.
دۆڵەکە هاوتەریب و هاوتەریب دەڕوات هەتا دەگاتە نزیک تەندوورەک و دەگاتە ناوچەی دیادین کە سەر بە ئاگرییە. یەکێکیان دەگەیەتە خاموور لە ناوچەی ئاگری، ئەوی دیکەشیان دەگەیەتە پاتنۆس لە ناوچەی ئاگری. ڕەنگ و ڕووی سرووشتی ئەو دۆڵە زۆر جوانە؛ پڕە لە هەوار، مێرگ و کانیاو. هاژەی ئاوی ڕووباری نێو دۆڵەکەش، چێژێکی زیاتر بە خەڵک دەبەخشێت... هەوارەکانی دۆڵی زیلان بۆ خەڵکی ناوچەکە وەک بەهەشتێک وایە. ئەو سێ لقەی دۆڵی زیلان کە لە باکوورەوە دێن، لە خوارەوە یەک دەگرنەوە. لە هەر سێ لقی دۆڵەکە ڕووبارەکان هەن، لە کەنارەکانیاندا چەندین کانیاو هەن کە ئاوی ڕوونیان لێ هەڵدەقوڵێت و دەڕژێنە نێو ڕووبارەکان و بەگوڕتریان دەکەن...
ناوی ڕووبارێکی ڕووباری حەسەن ئەڤدالە.
ناوی ڕووبارێکی ڕووباری دۆڵی خانییانە.
ناوی ڕووبارێکی دیکەشی، ڕووباری عەشیرانە.
ئەم سێ ڕووبارەش پێیان دەوترێت ڕووبارەکانی دۆڵی زیلان. بەڵام ئەو ڕووبارەی زۆرترین ئاوی هەیە، ڕووباری حەسەن ئەڤدالە. ئاوی ئەو سێ ڕووبارە لە خوارەوە یەک دەگرنەوە و دەڕژێنە نێو دەریایی وان.
هەرچەندە ئەم دەریا/ بەحرە گۆلیشە، بەڵام کەس لە ناوچەکە ناوی نانێت گۆلی وان. هەروەها دەوڵەت بەنداوێکی لەوێ درووستکردووە. بەنداوەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبایە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک ئاوەدانیی تێدا درووستکراوە و کاری جووتیاریشی تێدا دەکرێت. تورکیا بەر لە کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان زۆر شوێنی دۆڵی زیلانی چۆڵ کرد و گەمارۆی دا و کوردی لەو ناوچانەدا دەرکرد. بەپێی هەندێک سەرچاوە، لە دۆڵی زیلان 49 گوند هەبووە. هەموو ئەو گوندانە هیی کوردن. بەڵام سەرۆکی جونتای 12-06-1980 خەڵکێکی زۆری لە قرقیزستان و ئەفغانستانەوە هێنا و لەوێ جێگیریانی کرد.
گوندێکی زۆر گەورەیان بۆ ئەو کەسانە درووستکرد، لەژێر ماڵەکانیاندا تەویلە و ئاخوڕیان بۆ درووستکردن، بە هەر ماڵێک چەند مانگا و مەڕ و بزنیان دا، بە هەر سێ چوار خانوویەک تراکتۆرێکیان دا. بەنرخترین زەوی و کێڵگەی کوردانیان پێ درا. بەشێک لەو کەسانە لە هەندێک گوندی کوردیی دۆڵی زیلان نیشتەجێ کران. دوای ئەوەی ئەو هاوردەکراوانە لە دۆڵی زیلان نیشتەجێ کران، هیچ تێکەڵییەکیان لەگەڵ کورداندا نەبوو. بەم هۆکارە، تەنانەت فێری زمانی کوردیش نەبوون.[1]
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
بەشێک لە پەرتووکی (دەﮪ کۆمکوژیێن ل سێ گەلیێن زیلانێ)، زەینەلعابدین زنار، کوردیی کورمانجی، وەشانگەی فەرهەنگی کوردی، سوید/ ستۆکهۆڵم، 2023
ئەم وتارە درێژەی هەیە...