کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان 010
زەینەلعابدین زنار
=KTML_Bold=لە گرتنگەی (ئەدەنە)=KTML_End=
کاتێک ئەو دە کەسە لەلایەن سەربازانی دەوڵەتەوە دەسبەسەر کران، خەڵکی گوندەکە ئەسپێکیان بۆ بەکر بەگی کوڕی قولیخان ئاغا هێنا تاکوو سواری بێت.
سەربازەکان دەستی نۆ کەسەکەی تریان بە یەکەوە بەست و خستیانیانە بەردەمیان و بردیانیان. جەندرمەکانی خاموور زیندانییەکانیان ڕادەستی جەندرمەکانی دوتاخ کرد. ئەوانەی دوتاخ زیندانییەکانیان ڕادەستی جەندرمەکانی مەلازگ کرد. بەم جۆرە جەندرمەکانی هەر ناوچەیەک زیندانییەکانیان ڕادەستی جەندرمەکانی ناوچەیەکی تر دەکرد و نزیکەی مانگێک لە گەرمەی ئەو هاوینەدا بە پێ بردیانیان بۆ (ئەدەنە) و خستیانیانە زیندانەوە.
=KTML_Bold=قسەی سەربازانی دەوڵەت=KTML_End=
سەربازێکی دەوڵەت کە بەشداریی لە کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان کردبوو، وەهای وت:
-لە 200 گوندی هەرێمی دۆڵی زیلان، یەک گوند نەمابوو کە نەسووتێنرابێت. گوندەکانی ناوچەی پاتنۆس هەموویان سووتێنران.
-سەربازێکی دیکەی دەوڵەتی تورک، کە لە کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلاندا بەشداریی کردووە، لە یادداشتنامەکەیدا نووسیویەتی و وتوویەتی کە ژن، منداڵ، پیر، هەموو کەسێک، خەڵکی هەموو گوندەکان، دەیان هەزار کەسمان لە دۆڵی زیلان کۆ کردەوە و گەمارۆمان دان. ئێمەی سەرباز لەسەر سەریان بووین، چەکەکانمان ئاڕاستەی خەڵک کرابوون و پەنجەمان لەسەر پەلاپیتکەکان بوو. لە پشتمانەوەش سەربازەکانی ئەرباش ڕیز ببوون و چەکیان بەدەستەوە بوو، لوولەی چەکەکانیان لەسەر پشتمان بوون. ئەفسەرەکانیش لە پشت سەربازەکانی ئەرباشەوە بوون و دەمانچەیان بەدەستەوە بوو. ئەگەر ئێمە کوردەکانمان نەکوشتبا، ئەوانەی لە پشتمانەوە بوون ئێمەیان دەکوشت. ئەگەر ئەوانەی لە پشتی ئەوانەوە بوون ئێمەیان نەکوشتبا، ئەفسەرەکان ئەوانیان دەکوشت...
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/568141/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ژنان و منداڵانی هەرێمی دۆڵی زیلان، تەمووزی 1930=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ژنان و منداڵانی هەرێمی دۆڵی زیلان، تەمووزی 1930=KTML_ImageCaption_End=
-بە فەرمانی فەرماندەکەمان هەموو ئەو کوردانەمان گوللەباران کرد؛ ژن، منداڵ و پیر، هەموویان کوژران. کاتێک گوللەباران کران، هاوارەکانیان گەیشتە ئاسمان. بەڵام هەر لە تەقەکردن لێیان بەردەوام بووین و دوای ماوەیەک دەنگەیان لێ نەبیسترا. تەرمی ئەو کوردانە لەبەر خۆردا مانەوە، گەنین و ڕزین.
-دادگایەکی تایبەت بۆ خەڵکی دۆڵی زیلان لە (ئەدەنە) دامەزرا. ئەو پیاوانەی لە کۆمەڵکوژییەکەدا نەکوژران، ڕەوانەی ئەو زیندانە کران. هەروەها ژن و منداڵەکانیان ڕەوانەی ناوچە جیاوازەکانی ئەنادۆڵ کران.
-فەرماندەی کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان، ئالبای دەروێش بوو. پێش هاتنی دەروێش، پایەکەی یووزباشی بوو، بەڵام لە کۆمەڵکوژییەکە پایەی پێ درا و کرایە ئالبای.
=KTML_Bold=ناسنامەی ئالبای دەروێشی کوردکوژ:=KTML_End=
ناوی ڕاستەقینەی بکوژی کوردانی ناوچەی دۆڵی زیلان، ئەحمەد دەروێشە. بەڵام تەنیا دەروێش ئالبای پێ دەوترا.
لە بڵاوکراوەکانی کورددا بە دەروێش ئالبای ناوی هاتووە. ئەحمەد دەروێش ئالبای ساڵی 1886 لە شاری ڤارداری سەلانیک لەدایکبووە. دایکی ناوی سدیقە و باوکی حاجی تۆفیق بووە. براکانی بریتی بوون لە عەلی، نووسرەت و محەمەد شوکری.
ساڵی 1913 دەروێش لەگەڵ بنەماڵەکەی لە شەڕی یانیە لە نزیک شاری مەککە بە دیل گیرا و ساڵی 1920 ڕزگاری بوو.
مستەفا کەماڵ ئەتاتورک و دەروێش و براکانی پێکەوە خوێندوویانە. پاشان دەروێش لە ئەکادیمیای سەربازی خوێندوویەتی و لە ساڵی 1909 دەرچووە. دەروێش ماوەیەک هاوسەرگیریی کرد و دواتر لە هاوسەرەکەی جیا بووەوە، بەڵام هیچ منداڵێکی نەبوو.
کەماڵ دەروێش، قەسابی دەرسیم، شەریکی ئەم ئەحمەد دەروێشە قەسابی دۆڵی زیلان بوو. نوورەدین پاشا، قەسابی قۆچگیریش خەزووری هەردوو دەروێشەکە بوو.
لەو ماوەیەدا ئەحمەد دەروێش کرا بە بەرپرسی ناوچەی 7 و 9 و 11. ئەو دەروێشە سەرهەڵدانی شاری قونیە و هیی ئووشاقیشی سەرکوت کرد. جگە لەوەش لەگەڵ ئەدهەم چەرکەز یەکیان گرت و هەموو سەرهەڵدانەکانی دژی مستەفا کەماڵیان سەرکوت کرد.
دوای ئەوەی ئەحمەد دەروێش هۆنراوەیەکی لەسەر مستەفا کەماڵ نووسی، هەم پایەکەی بەرز کرایەوە و هەم کرا بە ڕاوێژکاری وەزیری بەرگری. مستەفا کەماڵ هەروەها لە وتارێکیدا بە ناوی نوتوک، باسی قارەمانێتیی کوردکوژ ئەحمەد دەروێشی کردووە.
دوای کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان، پلەکەی بەرز کرایەوە و کرا بە ئەندامی سوپای یارگتایش. بەڵام لە 17-01-1932 کاتێک لە شوێنی کارەکەی بوو، لەناکاو دەکەوێتە سەر زەوی و تەرمەکەی لە گۆڕستانی زنجیرلقویوی لە ستەنبوڵ چاڵ کرا.
بەڵام لە 29-11-1988 ئێسکەکانی دەرهێنران و بردرانە ئەنقەرە و لە گۆڕستانی دەوڵەت چاڵ کرا.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:10%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/568141/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=یەکەم بکوژ، نوورەدین پاشا (1873-1932)=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=یەکەم بکوژ، نوورەدین پاشا (1873-1932)=KTML_ImageCaption_End=
=KTML_Bold=دەستنووسە ڕۆژانەکانی هەندێک لە سەربازەکان=KTML_End=
بێگومان دەستنووسی ڕۆژانە لەلایەن زۆر کەسەوە بەکار دەهێنرێت. بەڵام دەستنووسی ئەو سەربازانەی دەوڵەت کە کوردیان قەتڵوعام کرد، زۆر سەرنجڕاکێشن.
سەربازێکی تورکیاش کە خۆی دەستی لە کۆمەڵکوژیی کورددا هەبووە، ڕۆژانە لەسەر ئەو ڕووداوانەی نووسیوە کە ڕوویانداوە و پێشتریش باسی لێوە کرا.
هەروەها هەندێک کوردی دیکە، چ بە زارەکی و چ بە نووسراو، باسیان لە دۆخی کۆمەڵکوژییەکە کردووە.
لە دۆڵی زیلان شایەتحاڵانی کۆمەڵکوژییەکە زۆر بوون و تەنانەت چەند ساڵێک لەمەوبەر هەندێک کەسیان گیانیان لەدەست داوە. لەنێویاندا سەرنجڕاکێشترینیان حاجی محێ لە گوندی حەسەن ئەڤدالە کە زانیارییەکانی لە دەمی ئەحمەدی زاوای وەرگیراوە.
ئەمانە کە لە خوارەوە ناویان هاتووە، هەندێک لەو کەسانەن کە چیرۆکی کۆمەڵکوژییەکەیان گێڕاوەتەوە و لە میدیاکاندا بڵاو کراونەتەوە:
کاکل ئەردەم، میرزا ئەفەندی، ئەحمەد یەڵدز، عەبدولقادر چەلەبی، میرزا ئاکماز، ڕەشید ئاکماز، مەلا ئەحمەد یەڵدز، تاهیر ناس، حاجی میرزا ئەکماز، جەمیل تۆنگوچ، مەهمەت تاش و شۆرەت شام.
یەکێک لە بکوژانی کورد، ساکالی نوورەدین پاشایە. ئەم بکوژە کوردە کە نەوەی دەڤشرمەیانە، ساڵی 1873 لە شاری بورسای لەدایکبووە، لە قوتابخانەیەکی سەربازی خوێندوویەتی و بە بکوژێکی بەناوبانگ ناسراوە. لە 18-02-1932 لە ستەنبوڵ مردووە.
یەکەم کەس کە بەرپرسی ئەو کۆمەڵکوژییە بوو، نوورەدین پاشا بوو کە بە ساکالی نوورەدین پاشا ناسرابوو و لەگەڵ تۆپاڵ عوسمان ئاغا، پێکەوە ڕاپەڕینی قۆچگیریان سەرکوت کرد. لە دوای ئەویش ئەو دوو فەرماندەیە بە ناوی دەروێش، بکوژی کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلانیشن.
-ئەو دەروێشە، 14 کوڕی کۆر حسێن پاشای حەیدەریی کوشت، تەنیا نادر بەگ و مەم بەگ ڕزگاریان بوو.
-سەرەتا 49 گوندیان لە دۆڵی زیلان سووتاند.
-لە 200 گوندی دۆڵی زیلان، هەموویان سووتاندن.
-لە کۆمەڵکوژییەکەی دۆڵی زیلان، 47 هەزار کورد کوژران.
-ڕۆژنامەی جمهورییەت لە ساڵی 1930 نووسی: ئەو کوردانەی لە دۆڵی زیلان دەژین، هەمان وەحشییەکانی ئەفریقان، زۆر دڕندەن و گۆشتی خاو دەخۆن.
-13-07-1930، لاپەڕەی 4، پاکسازی کرا. کوردانی دۆڵی زیلان بەتەواوی لەنێوچوون.
-بکوژی کورد، دەروێش وتی: نرخی فیشەک زۆرە، ژن و منداڵ بە فیشەک مەکوژن، بەڵکوو بە قۆنداغی چەک بیانکوژن.[1]
ئەم وتارە درێژەی هەیە...