ئەگەر جەننەت بە مەیلی تاقە شێخێکی خودا کا بەش
خودا شوکرە هەموو جەننەت بکا بۆ خۆی بە تەنها بەش
لە بەحری مەعنیا هەروەک سەدەف دیوانی ئەهلی دڵ
لەبا لەب پڕ لە لەعل و گەوهەرە و یاقووتی ئاڵ و گەش
لە یەک بەد تینەت ئالوودە دەبێ داوێنی دنیایێ
خەلەل ناگا بە ڕەنگی لەعل ئەگەر بخرێتە بەحری غەش
بەڵایە سەیری باڵای ئەو نەخیلە سەیری پێ چاکە
بەشی زیندان و زنجیرە لە عومری خۆی بووە سەر کەش
حەواسی من نیساری چاو و ئەبرۆ هەر دوو زلفت بێ
ئەگەر بکرێ حیسابی نیسبەتی ئەم پێنجە بۆ هەر شەش
لە پشکۆی کوڵمی ئەو شۆخە دیارە ئاورنگ دەتکێ
ئیتر حەمدی لەگەڵ ئاوا مەڵێن یەک ناکەوێ ئاتەش
پەرتووکی:
دیوانی حەمدیدیوانی حەمدی
هۆزانەوان:
حەمدی ساحێبقڕانحەمدی ساحێبقڕان [1][2]