ئەتۆ ڕاست بە، خراپان بە خوا بسپێرە.
گوفتار و ڕەفتاری مرۆڤ لە ژیاندا کەسایەتی دیاریی دەکات، ئەو نەیارانەی خراپەیان بەرانبەر ئەنجام دەدەن، ژیان تۆڵەیان لێدەکاتەوە. مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ لە ڕەفتار و کرداریدا ڕاست و ڕەوان بێت، ئەوی خراپەی بەرانبەر بکات، چەرخی ڕۆژگار ئاشکرای دەکات و ڕووزەردی دەکات. [1]