ئەخوا نانی هۆزان، دەکات لە قەپۆزان.
هۆزان: کۆی وشەی هۆزە؛ بە چەند ماڵیک دەوترێت کە بچنەوە سەر یەک تیرە و بەرەباب (فەرهەنگی خاڵ)، قەپۆز: دەم و لووتی کەمێک درێژی هەندێک ئاژەڵی وەک بەراز. بۆ کەسێک بەکاردێت لەبەر دەستکوورتی و بەناچاریی نانی ماڵێک بخوات، لەگەڵ ئەوەدا سوپاسگوزار نەبێت بەرانبەریان، ئەم جۆرە کەسانە بە بەراز چووێنراون. [1]