ئەوی ئاهی نەوسانی بەدەستە
لە قەبریان دەپەستا
ئامان ئامانی دەخواستە
نەوس: چنۆکی و ئارەزوو کردنی خواردن (فەرهەنگی خاڵ)، قەبر: گۆڕ. ئامان ئامان: دەربڕینی هەستی پەژارە. مەبەست لە پەشیمانبوونەوەی ڕەفتاری نادرووستی کەسێکە کە لە ڕابردوودا بەرانبەر کەسانێکی تر ئەنجامیداوە. لە کۆتایی تەمەن یان سەرەمەرگدا پەشیمانی دەرببڕێت. [1]