ئەگەر باز چۆلەکەی هێنایە سەران، پەنا دەبانتە بەر پنچکی.
باز: جۆرێک باڵندەی بەهەڵمەتی کێوەیی ڕاوکەرە، پنچک: دەوەن یان بنەداری پرژوو چکۆلە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: باز بیەوێت نێچیر لەبن دەوەندا بگرێت، خۆی بۆ مەڵاس دەدات. واتە: هەر کەسێک لە ژیانیدا بیەوێت قازانج بەدەست بهێنێت، دەبێت چاوەڕێی دەرفەت بکات. [1]