ئەگەر کەر بە نەوسە، مستە جۆیەک بەسە.
نەوس: چاوچنۆکیی و ئارەزوو کردنی خواردن (فەرهەنگی خاڵ)، مست: مەبەست لە پڕ بە هەردوو بەری دەستە، ئاژەڵی باربەر لە کاتی برسێتیدا، ئارەزووی خواردنی جۆ دەکات، مەبەست لەوەیە کەسی بەرچاوتەک بە کەمێک دەستگیرۆیی دەتوانرێت بێدەنگ و خامۆش بکرێت. [1]