باتمان قوز و قونە، هەر لە هاتووچوونە.
باتمان: بڕێکی پێوانەییە، بەرانبەرە بە شازدە کیلۆ و نیو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، گەورەیی و قەڵەوی جەستە هەندێک جار بۆماوەییە، لە کوردەواردا وەک تەشەر بە ئافرەتی قەڵەو دەوترێت، بەقەدەر باتمانێک دەبێت. مەبەست لە ئافرەتێکی قەڵەوی گۆشتنە، بەردەوام لە هاتوچۆ و جووڵەدابێت، بۆ ئەوەی خۆی لە بەرانبەر پیاواندا نمایش بکات. [1]