بابی من کەی مرد.
پێشوان دەڵێن: جارێک دوو هاوڕێ دەچنە چێشتخانەیەک بە یەکەوە نان بخۆی، هەردووکاین داوای مریشک دەکەن، کاتێک خواردنیان بۆ دێت، یەکێکیان چاوچنۆک دەبێت، لە دڵی خۆیدا دەڵێت: بەشەکەی خۆم و ئەویش دەخۆم، فێڵی خۆی دەخاتەکار، دەڵێت:
ئەرێ باسی ناکەی بابی کۆچکردووت چۆن مرد؟
هاوڕێکەی دەست بە قسەدەکات، هێندەی دەیهێنێت و دەبات، کاتێک قسەکانی تەواودەکات، تەماشادەکات هەموو بەشەکەی خوراوە، زۆر لە دڵی ناگرێت، ڕێکدەکەوێت جارێکی تر دەچنەوە چیشتخانە، ئینجا ئەمیان بەو دەڵێت:
ئەرێ باوکی کۆچکردووی تۆ چۆن مرد؟
هاوڕێکەی دەڵێت: باوکم لێیهات و مرد، بە دوو وشە دەیبڕێتەوە، بۆ ئەوەی بەشەکەی نەخورێت. مەبەست لەوەیە مرۆڤ کات و شوێنی گفتوگۆ بزانێت، نەبا بکەوێتە هەڵەوە و تووشی زیان ببێت. [1]