بە چاو سەیرکە، بە دڵ ڕەحم کە.
ڕەحم: سۆز (فەرهەنگی وشەنامە)، تایبەتە بە کوڕان و کچانی گەنج کە دووربەدوور شەیدای یەک دەبن و کەسیان دەستپێشخەری ناکەن بچنەپێش. بۆ کەسێکی عاشق بەکاردێت کە بە خۆشەویستەکەی بڵێت، چەند بە چاو سەیرم دەکەی و هەنگاوێک نانێیت، بەقەر ئەوەندە سۆزم بۆ دەربڕە. [1]