بەخۆت مەشکەی خۆت نەهەژێنی، ناهەژێ.
مەشکە: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، لە پێستی بزن درووست دەکرێت، بۆ ژەنینی دۆ بەکاردێت، نەهەژێنی: مەبەست لە کرداری ژەنینی مەشکەیە، واتە: لە ژیاندا مرۆڤ هەموو کارە تایبەتییەکانی خۆی بە دەستی خۆی ئەنجام نەدات، سەرکەوتوو نابێت، ناکرێت چاوەڕێی خەڵکی بێت، کاری بۆ ئەنجامبدات. [1]