مەگەر خاک لێم ببیستێ.
خاک لە کوردەواردا پیرۆزە، چونکە سەرچاوەی داهات و بژێوییە، هەروەها خاک وەک دایک تەماشا دەکرێت، لە کۆتاییدا هەمووان دەچینەوە باوەشی، یان نهێنییەکانی ژیان بۆ ئەوەی پاریزراو بێت دەبەینەوە لای. بە کەسێکی نهێنی پارێز دەوترێت کە بابەتێکی بۆ باس بکرێت و نهێنی بێت، بەڵێن بدات کە تا مردن نەیگێڕێتەوە. [1]