مەیموون هەر مەیموونە، با قەیفەیشی لەبەردابێ.
قەیفە: ناوی جۆرێک قوماشی جوانە، مەیموون ئاژەڵێکە ڕووخساری زۆر جوان نییە، هەرچەندە جوانی ڕێژەییە، واتە: ئەو کەسەی کە جوانە لەوانەیە لە چاوی کەسانی تردا بەو ئاستە جوان نەبێت یان هەر ناشرینیش بێت، مەبەست لەوەیە کەسێک لەلای خەڵکانێک ڕووخساری ناشرین بێت، بە کاڵای ڕەنگاوڕەنگ جوان نابێت. [1]