مردووی ئەسفەهان نابرێتە کاشان.
ئەسفەهان و کاشان دوو شاری وڵاتی ئێستای ئێرانن. هەموو کەسێک لە جێگە و شوێنی خۆیدا بەها و نرخی هەیە، کە هەڵکەنرا، بەهای خۆی لەدەست دەدات. مەبەست لەوەیە مردووی شوێنێک نابرێتە شوێنێکی تر، مرۆڤ لە کوێ لەدایکبوو، لە کوردەواردا هەر لەوێ دەنێژرێت. [1]