میوانان سستن، ئاویان دەبنکەن زوو هەستن.
لە کوردەوار هەر میوانێک بچێتە ماڵێک و لەبەردڵان شیرین نەبێت، دەوترێت: ئاویان لەبنکەن با بڕۆن، واتە: بە شێوەیەکی زۆر نەریتی و ڕێکوپێک بەرێیان بکەن بابڕۆن. بۆ میوانێک بەکاردێت کە لەلایەن خانەخوێوە، خۆشەویست نەبێت و نەیەوێت زوو هەسێت بەڵام خانەخوێ بەڕێی بکات. [1]