میوانی بێ دیاریی، کافر بێت بەحاڵی.
کافر: مەبەست لە کەسی بێدیینە. حاڵ: چلۆنایەتی باری ژیان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە نەریتی کوردەواردا وایە کە هەر کەسێک بەمیوانیی بچێتە ماڵێک دەبێت دەست و دیاریی جوان لەگەڵ خۆی بەرێت، وەک دەربڕینی جۆرێک خۆشەویستی بۆیان، مەبەست لە کەسێکە بچێتە ماڵێک و دیاریی پێنەبێت. [1]