میوان دێ شێرە، دادەنیشێ ڕێوییە، هەستا چاوەشە.
باسکردنە لە نەریتی میوانداریی، واتە: میوان سەرەتا کە دێت، وەک شێر بەهەیبەتە، دوای دانیشتێکی زۆر و خۆ بێتام کردنی وەک ڕێوی تەماشا دەکرێت، دەواتر ڕێزی چاوەشێکی نامێنێت. مەبەست لەوەیە کاتێک کەسێک بەمیوانی دەچێتە ماڵێک، نابێت ئەوەندە دانیشێت لەگەڵ خانەخوێدا سیواییان بێتەوە و لە کۆتاییدا ڕێز لەبەینیاندا نەمێنێت. [1]