ناونیشانی بابەت: لە شەقراوێ لۆ نەمسای/ بەشی چل و یەک
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
$قادر زیرەک و ڕاسپاردەیەک پێش مردن$
ڕۆژەکی #قادر زیرەک#ی ڕەحمەتی، هاتە کنم لە مەرکەز شەبابی #هەولێر#ێ - ئەو سەردەمی لە گەڕەکی سێتاقان بوو - حەزیەکرد لەگەرە من مەقامەکی تەسجیل کا! شیعرەکەم تازە نوسیبوو بە عینوانی (ڕاسپاردەیەک پێش مردن)، دامە دەستی و گۆتم هەنکە هەر ئەوەم لە بندەستیە و هەر ئەوەش شکەبەم، تەماشەی کرد و گۆتی: بێ عەیبە دیار بوو عەقری شیعرەکەی منی گرت!
ئەوەش دەقی شیعرەکەیە:
گیانە کە مردم پێی ڕاگەیێنە، چۆن ڕاتدەسپێرم ئاوای بدوێنە،
پێی بڵێ ئەو بوو خۆشەویستەکەم، هیوا و ئاواتی کانگای دڵەکەم،
گوڵی پشکفتووی باخی دڵم بووی، ئەستێرەی گەشی ئاسمانی من بووی،
لە یادی نەچی ڕۆژانی هەینی، بێتە سەر گۆڕم گوڵم بۆ بێنی،
قەت بۆم نەگریێ ڕامنەچلەکێنی، لەو خەوە خۆشە بەئاگام نەینی،
باوەکوو مردووم خرپەی دڵ نایێ، ڕووح لە ئاستی ئەو هەر دڵنیایە،
تا خۆشەویستی منی لە دڵ بێ، تا وەکوو بولبول جێی هەر سەرچڵ بێ،
من ئەیپەرستم بەبێ چاوەنوار، بۆی ئەبمە گوڵێ بێ ئاو و بەهار،
ئینجا ئەو گوڵەی وا لەسەر گۆڕە، هەندێکی زەرد و هەندێکی سۆرە،
بکاتە چەپکەیەک تێر تێر بۆنیان کا، تاکو بۆی بکرێ زوو زوو یادم کا
زۆر پێم عەنتیکە بوو کە دیتم، قادر زیرەک پێش مقام گۆتنێ، شیعرەکەی زۆر جوان بە دەنگەخیندۆ و! بە دەنگەکی هەتا برێی ساف و خۆش و سیقە بەخۆ، دەستی بە مقام گۆتنێ کرد و حسمەکرد کە دەیویست بە من برێ، ئەگەر دەنگم لە حەمەی خۆشتر نەبی، ناخۆشتر نیە!
ئەوەی ئەمن لەو ڕۆژە تاریخیەی لە غورفێ خۆ مولاحەزەم کرد ئەوە بوو، ئێکەم: وەلەو پێشتر شیعرەکەی نەدیتبوو، بەران بەو تەریقەی (ئەوەل خیندنەوە و ئەوجا گۆتن) تەعاروفی لەگەر شعرەکەی دەکرد و هەزمیەکرد و زۆر زیرەکانە و شارەزا و موسەیتڕ مەقامەکەیەگۆت.
دووەم: ئۆندەی ئەمن لەگەر قادری هەستایمە و دانیشتیمە و لەحنم لۆ دانایە و لە حەفلان عەزفم لۆ کردیە و شارەزای دەنگی بوویمە، قەت ئەو مەقامەی نەگۆتیە و ئەوهای نەگۆتیە! (مقامی هیجران) بەران نەک وەکی هیجرانی عەلی مەردان و حەمەجەزا، بەرکوو بە تابع و ئسلووبی خاسی خۆی.
سێیەم: ڕووحی ئەوهە تێکەری شیعرەکەی ببوو، مەقامەکەی ئۆندە بە شەوق و حس و زەوق بە حەماسەت دەگۆت، چووبووە ناو دنیایەکیدکە، خاس بە خۆی، کە ئەمن ئەو ئینتیباعەم وەرگرت، کە قادر زیرەک، مەقام لۆ خۆ، یا لۆ مردنێ خۆرێ! وەکی وەسیەت و خواحافیزی لە ژیان! - زۆر لە مۆزیقارە عالەمیەکان، کە حسیان کردیە ئەمرن، پێش مردنیان مۆزیقەی مردنیان لۆ خۆ تەئلیف کردیە، وەکی تقووسەکی مردنێ کە لەناو (دێر)ەکانەکرا*، یەک لەوانەش مۆتزارتە کە پێشیوەی بمری، مۆزیقەی لەسەر مردنێ خۆی دانا! بەو مۆزیقەشەرێن (ڕێکوێم.)
قادریش ئەو شیعر و مەقامەی لۆخۆ کردە (ڕێکوێم) و پاش مردنیشی براو بۆوە! قادر بەو دەنگە ساف و خۆشەی، ئەمنیش بەو کەچە گیتارە هەرزانەی کە ساری 1979 لە بولغاریای کڕیبووم - نە دەنگی خۆش بوو، نە ڕوبعە دەنگیشی هەبوو - ئەمن بە تۆبزی ڕوبعم پێدەرەهینا - وەدووی کەتم هەتا شیعرەکەی تەواو کرد. شیعرەکە زۆر درێژ نەبوو، بەران قادر بە خیندنەوەی شیعرەکەی پێش گۆتنی مەقامەکەی، بڕەک درێژتری کردۆ.
هەر خەلاس بوو، بە منی گۆت: کوو بوو بە درت بوو؟
ئەمنیش گۆتم: لەوەی باشتر؟ حەشرت کرد! گەلەک خۆش بوو
قادری ڕەحمەتی هەر تەئکیدی لەسەروەیەکرد: لە بیرت نەچی نوسخەکم لۆ تەسجیل کەی
گۆتم: باشە بەسەر چاوان، هەر مەجالەک بوو لۆتەکەم
قادر زیرەکی ڕەحمەتی پێشی 42 ساران هاتە کنەمن و ئەو مقامەن وێکڕان تەسجیل کرد! پاشی تەقریبەن سێ مانگان لە تسجیلکردنێ ئەو مەقامەی، قادر زیرەک بە حادیسەی سەیارەی لە ڕێی بێخارێ ڕۆژی جومعە (هەینی)، لە تاریخی 17-7-1981 جوانەمەرگ بوو، ئەمنیش لە تاریخی 12-6-1981، مەجبوور کرام کوردستانی بەجێ بێرم.
بەیتەکی شیعرەکەی دەرێ: (لە یادی نەچی ڕۆژانی هەینی، بێتە سەر گۆڕم گوڵم بۆ بێنی) عەجەبە ئەوانە هەمووی سودفە بوون؟ یا قادری ڕەحمەتی بێ ئەوەی کە بزانی، ئەمن ئۆندەم نمایە و ئەڕۆم، هاتە کنەمن و بەو مقامگۆتنەی خواحافیزیی لە من و لە هەموو موعجیبەکانی خۆی کرد؟ پاش مردنێ قادری ڕەحمەتی، کاسێتی ئەو مقامەی براو بۆوە، بێ ئەوەی کەس بزانی، شیعرەکە ئی کێیە و عازیفەکەش کێیە؟ کوو لە کێ تەسجیل کرایە؟ لەبەرەوەی ئەو دوو کەسەی کە حەکایەتەکەیانەزانی هەردووک ساحەکەیان بەجێ هێشت، قادر زیرەک جوانەمەرگ بوو، ئەمنیش چوومە نەمسای، زۆر درەنگیش زانیمۆ کە قادر زیرەک بە حادیسەی سەیارەی جوانەمەرگ بووە! ئینتیزاری حەرقەی دی بکەن...
* دێر: مەسیحیەکانی شەقراوێ بە (کەنیسە)یەرێن.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!