نامەيەکى گرنگى #شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری# کە (وا ديارە بۆ شێخ عەبدولقادرى کوڕى نوسيوە) تێيدا، ديدگاى نەتەوەييانەى شێخ عوبەيدوڵا و هەڵوێستى لە بەرامبەر هەريەک لە ئێران و دەوڵەتى عوسمانى و رێکەوتنى هەردوو دەوڵەت دژى جوڵانەوەکەى بەڕوونى دەرئەکەوێت.
ئامادەکردن: سامان سلاح
هو (بەناوى خوا)
نورى چاو و گلێنەى دييەم
ئەگەر هەواڵى لاى ئێمە ئەپرسيت، سوپاس بۆ خوا هەموومان و تەواوى بنەماڵە ساغ و سەلامەتن، ئەگەر ئەتەوێت لەبارەى دەنگوباسەکانيشەوە بزانيت، ئەوە ڕوونە کە دەوڵەتى عوسمانى و ئێران لەسەر داڕمان و لەناوبردنى کوردستان رێککەوتوون. هيوام بەوەيە کە بە دەستگيرۆى حەق، خواى باڵادەست مۆلەتى ئەوان نەدات. دڵنيا بن لەوەى کە هەر يەک له و دوو لايەنە هەر دڵنيايى و بەڵێێنێک بدەن و هەر قسەيەکى نەرم ئەکەن هەمووى درۆ و دەلەسەيە. مەبەستى هەردوولايان فريودانە بۆ دەستگرتن بەسەر کوردستاندا. لە تەلەگرافەى کە لە تارانەوە رەوانەى شازادەى سنە کراوە، بە ڕوونى ديارە کە ئەوان چاوەڕێى فرسەت ئەکەن بۆ ئەوەى پلانەکانيان جێبەجێ بکەن. وێنەيەکى ئه و تەلەگرافەشى کە لە سنەوە بۆم هاتووه و ئاماژەم پێکرد، لەگەڵ ئەم نامەيەدا ئەنێرم بۆتان، بۆ بەرچاوڕوونيتان، بە خوێندنەوەشى خەياڵى پيس و بۆگەنى ئەوانت بۆ ڕون ئەبێتەوە. ئه و نامەشم بۆ ڕەوانە کردن کە لەلايەن حاجى سەعيدەوە بۆم هاتبوو. پوختەى قسان ئەوەيە کە عەجەم جگە لە هاوکارى عوسمانييەکان هيچ پەنايەکى تريان نييە. ئه و سەربازە عوسمانييانەش کە بە درێژايى سنور کۆبوونەتەوە و هاتوونەتە ناوەوە، تەنها بۆ جێبەجێکردنى ئامانج و داواکارييەکانى ئێرانە. بە هەرحاڵ دۆخەکە گەشتووە بەم حاڵە کە ئەبێت لە هەموو لايەکەوە هەوڵ بدەين. يەکەم، ئەڵبەتە و سەد ئەڵبەتە لە گەڵ کەسايەتييە تايبەتەکاندا ئەبێت لە رووى سياسييەوە ئه و پەڕى هەوڵ بدرێت. ئەگەر بە فرمانى ئەوان دەوڵەتى عوسمانى سەربازەکانى لە سەر سنور بگەڕێنێتەوە ئەوە ئامانجەکەمان پێکاوە. ياخود ئەگەر لە لايەن خۆيانەوە ستاتوسێکى باشتر بدەن بە کوردستان ئەوە زۆر باشە. ئەگەر خوانەکا لە هەردوولاوە نائومێد بووين ئەوا جگە لە هاودەستى و رێکەوتنى کوردستان هيچ چارەيەکى ترمان نييە. لەم ڕووەوە بەهەر جۆرێک بووە ئەبێت هەوڵ بدرێت بۆ يەخستنى هەموو کوردستان. ئەوەندەى لە دەستت دێت لەم رووەوە هەوڵى تەواوەتى بدە. ئەگەر مەلا فەهيم لەوێ بوو، بەچاکت زانى ئەوەى پێ بگەيەنە کە ئێران و دەوڵەتى عوسمانى ڕێککەوتوون. نەوەک فريوى قسەى نەرم و بەڵێنى ساختە و دڵنيايى پێدانى ئەفسەرانى حکومەت بخوات. ئەبێت دڵنابێتەوە لەوەى کە پياوانى دەوڵەت هيچ متمانەيەکيان نەماوە. ئەگەر هەر هەلێکيان دەستکەوێت ئەيانەوێت زيان بگەيەنن بە من و تەواوى سەرانى کوردستان. لەسەر ئەم بنەمايەش بۆ وەلانانى خراپترينى دوژمنەکان جگە لە خۆپارێزى چارەيەکى ترمان نييە. بۆيە ئەگەر مەلا فەهيم لەوێ بوو ئەبێت بە زووى بگەڕێتەوە و بکەوێتە خۆى و خەڵى ئەوێ کۆبکاتەوە و بيانهێنێت بۆ ئێرە. رۆژانە عەسکەرێکى زۆر لەدەورم کۆ ئەبنەوە. تەنانەت ئەم رۆژانە دوو سەد کەسى برادۆستييەکان هاتن و پەيوەنييان پێوەکردين و خەڵکانێکى زۆرى تريش بە بەردەوامى پەيوەندى ئەکەن. ئامان، نابێت بە هيچ شێوەيەک بێئاگابين لە خۆمان. ئەم ڕۆژانە، دەروێش ئەفەندى، باش کيتابى ويلايەتى بەغدا، هاتووەتە رەواندز، هۆزەکان ئەپشکنێت و هەوڵ ئەدات فريوى خەڵک بدات کە پەيوەنديمان پێوە نەکەن. ناوبراو بە پەرۆشەوە چاوەڕێى هاتنەناوەيەى سەربازانى ئێرانى ئەکات. ناوبراو ئەيەوێت ئه و سەربازانە دەست بگرن بەسەر سۆما و برادۆستدا. سەربازانى عوسمانيش بەرەوکوردستان بەڕێکەوتوون و داويانە بەسەرماندا و ئێمەش لەماڵەکانماندا بێ ئاگا دانيشتووين. هەڵبەتە، جگە له و کەسانەى کەپێم وتويت لەگەڵ کەسى تردا تێکەڵى مەکە. بۆ ئەوەى کە بە شێوەيەکى نهێنيش لەگەڵ مەلا فەهيمدا خەڵکى راکێشن و کۆيانکەنەوە پێکەوە گفتوگۆ بکەن. پوختەى قسان، لەبەر گرنگى بابەتەکە، نابێت خاوێرى لێ بکەين و تا کارەکە قورستر نەبووە ئەبێت چارەى پێشوەختى بۆ بدۆزينەوە.
وێنەى ديجيتاڵى و کۆدى دۆکيۆمێنتەکە لە ناوەندى_کوردستان_بۆ_دۆکيۆمێنت_و_لێکۆڵينەوەى_ئەکاديمى پارێزراوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=