ناونیشانی بابەت: هۆکار و نیشانەکانی هەوکردنی کەڕوویی زێ
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
هەوکردنی کەڕوویی زێ یەکێکە لە کێشە باوەکانی خانمان و هەندێک کات بێ وەرگرتنی دەرمان دەتوانرێت چارەسەر بکرێت ئەگەر ڕێنماییەکان بە باشی جێبەجێ بکرێن، بەڵام هەندێک جار لەوانەیە چەندین جار دوای وەرگرتنی چارەسەریش سەرهەڵبداتەوە و ببێتە مایەی بێزارییەکی زۆر بۆ خانمەکە بەتایبەت لەو خانمانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یاخود کێشەی لاوازی سیستمی بەرگرییان هەیە و هەروەها لە کاتی دووگیانیشدا.
=KTML_Bold=نیشانەکانی:=KTML_End=
1-دەردراوی سپی.
2-هەستکردن بە خوران و کزانەوەی زێ.
3-ئازار لە کاتی میزکردن.
4-ئازار لە کاتی جووتبوون.
=KTML_Bold=کۆمەڵێک ڕێگای خۆپارێزی هەیە کە زۆر گرنگە بەتەواوی جێبەجێ بکرێن وەکوو:=KTML_End=
1-جلوبەرگی ژێرەوە پێویستە لۆکە بێت و نایلۆنی تیادا نەبێت و هەروەها تەسک نەبێت.
2-زۆر گرنگە ناوچەی هەستیار بە وشکی ڕابگریت.
3-ئەو جۆری پاککەرەوانە بەکاربهێنە کە پزیشک بۆت دیاریدەکات.
4-باشتر وایە کلێنسی تەوالێت بێ بۆن بێت. [1]