مستەکۆڵە لە دەمی دێو ئەدا.
مستەکۆڵە: ناو بەری دەست و پەنجەکان کە بە قووڵی بە یەکەوە بلکێن (فەرهەنگی خاڵ)، بۆ پێداکێشان و بەرپەرچدانەوەی نەیار و دوژمن بەکاردێت، دێو: لە ئەفسانە و خەیاڵی مرۆڤدا هێزێکی ترسێنەرە. بۆ کەسی بوێر و ئازا بەکاردێت کە بەگژ هەموو نەیارەکانیدا بچێتەوە، بێ ئەوەی لێیان بترسێت. [1]