قونچکە پیاو
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (قونچکە پیاو)، قونچک واتە پیچەک، کەمێک، تۆزێک، بڕۆکەک، کۆتایی جگەرە و پیاز پێیان دەوترێت: قونچکە جگەرە و قونچکە پیاز، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێکی گچکەلە و نابووت و قرغ و بودەڵە دەوترێت: قونچکە پیاو.[1]