من چی هێژم و تەمبوورەکەم چی ئەژەنێ.
هێژم: دەڵێم. تەمبوور: ئامێرێکی موزیکییە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە). واتە: کەسێک بە ئاوازێک گۆرانی بڵێت و مووزیکیش ئاوازێکی تر بژەنێت، مەبەست لەوەیە کەسێک لەسەر بابەتێک قسە بۆ کەسێکی تر بکات بەڵام کەسەکە بە جۆرێک وەڵام بداتەوە کە دوور و نزیک پەیوەنی بەگفتوگۆکەوە نەبێت. [1]