مێشوولە کۆمەڵ بێ، فیل ئیخ ئەیا.
ئیخ: چۆکدادان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، میشوولە: گیانەوەرۆچکەیەک بچووکی بێزارکەیە، بە جەستەی مرۆڤەوە دەدات، فیل: گیانەوەرێکی گەورەی بەهێزە. مەبەست لەوەیە لە شەڕا گەر دەستە و تاقمێک لە ڕووی تەمەن یان قەبارەوە بچووکیش بن بەڵام بۆ دەستوەشاندن سازبن، دەتوانن بچن بەگژ زلهێزێکدا و بیشکێنن. [1]