لە پەل و پۆ کەوتییه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە پەل و پۆ کەوتییه)، کەسێک لە دەوڵەمەندییەوە هەژار بکەوێت دەوترێت لە پەلوپۆ کەوتییە واتە دەستی کوورت بووە، هەندێکجاریش مرۆڤ بە ساڵدا بچێت دەوترێت پەکی کەوتووە و لەدەست و پێ کەوتییە.[1]