لە تامی بردیتە دەرێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی هەولێر چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە تامی بردیتە دەرێ)، کەسێک تەشقەڵەی زۆر بکات یان بێ ڕێزی زۆر یان سەرکۆنە و دەم درێژی و ...تاد و لە تام دەرچوو بێت بۆ ئەو جۆرە کەسانە دەوترێت: لە تامی بردیتە دەرێ.[1]