لە حەوای دەقۆزنەوه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە حەوای دەقۆزنەوه)، لە #کۆیه#ش دەوترێت: #لە قەلاوان ڕاوەستایە# حەوا: ئاسمان، قۆزتنەوە: گرتنەوە، بۆ خواستی زۆر لەسەر شتێک یان حەز و ئارەزوو لێ بوونێکی زۆر بۆ شتێک بەتەوسەوە دەوترێت: لە حەوای دەقۆزنەوە.[1]