ژنی بەوە سەر خەنجەران، مەیبەوە سەر کەسەران
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ژنی بەوە سەر خەنجەران، مەیبەوە سەر کەسەران)، وتراویشە: بمدە بەرخەنجەران، مەبەوە سەر خەبەران، لەو ئیدیۆمەدا ناسکی ژن دەردەخات بەرانبەر شکست و دڵ شکستەیی کە بەکەسەر ناوی بردووە، یان ئەو ستەم و نادادپەروەرییەی لە ڕابردوودا دەرحەقی کراوە بۆیە وتراوە: ژنی بەوە سەر خەنجەران، مەیبەوە سەر کەسەران.[1]