میوان میوانی خۆش ناوێ، خانەخوێ لەهەردوو لایێ.
میوان لە میوان خۆشی نایە، خانەخوێ لە هەردوو.
هەندێک جار خێزان بابەتی کۆمەڵایەتی تایبەتیی هەیە، ئارەزوو دەکات تا کاتی یەکلایی کردنەوەی کەس میوانداریی نەکات، بەڵام وا ڕێکدەکەوێت، میوانی دەچێت، مەبەست لەوەیە کە ماڵێک میوان ڕاناگرێت و خواستی میوانداریی نییە، وا ڕێکبکەویت دوو میوان بەدوای یەکدا بچن، هەم میوانەکان ڕقیان لەیەکە، هەم خانەخوێ ڕقی لە هەردووکیانە. [1]