میوان هات و خاوەنماڵی وەدەرنا.
نەریتی کۆمەڵایەتی سنوورێکی ڕەوشتیی بۆ کۆمەڵگە داناوە، بۆ ئەوەی کەس سنووری کەس نەبەزێنێت، لەناو پەروەردەی خێزاندا هەندێک کەس خراپ پەروەردە دەکرێت و تەواو ڕوودارە دەردەچێت، بۆ میوانێکی ڕوودار بەکاردێت کە لە ماڵی خاوەنماڵدا خۆی بە خاوەنماڵ بزانێت و لە هەموو شتێکدا قسە بکات. [1]