میوانی ناوەخت، هەمیشە بێبەخت.
خێزان لە وڵاتی کوردەواردا ڕۆژانە لە ژەمی دیاریکراودا نان دەخۆن، واتە: هەموو ژەمێک کاتی دیاریکراوی خۆی هەیە، هەر میوانێک ناوەخت یان لە دوای ژەمی خواردن ڕووبکاتە هەر ماڵێک، بەبێئاگاداریی پێشوەخت، کورد وتەنی گلەیی خۆی لەسەرخۆیەتی، مەبەست لەوەیە میوانی دوای ژەمی نان خواردن، خواردنی سەرپێیی دەخوات، بۆ کەسی بێبەخت بەکاردێت. [1]