ناپیاو ئەگەر ماڵی بوو بە کەعبە، سەری پیامەکە.
کەعبە: لە چاوی موسوڵمانانەوە مەبەست لە ماڵ یەزدانە کە دەکەوێتە شاری مەککە و خەڵکی بۆ حەج ڕووی تێدەکەن. لە کۆمەڵگەدا هەمیشە کەسانێک هەن کە سنووری ڕەوشت و نەریتی کۆمەڵایەتیان بەزاندووە و خەڵکی بە چاوی کەم تەماشایان دەکەن، مەبەست لەوەیە گەر مرۆڤ زۆر پێویستی بە شتێک بێت، نابێت ڕوو لە نامەرد بنێت. [1]