ناو: ئیبراهیم
نازناو: ئیبراهیم ڕەئیسی
ڕۆژی لەدایکبوون: #14-12-1960#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #19-05-2024#
شوێنی لەدایکبوون: شاری مەشهەد
شوێنی کۆچی دوایی: شارۆچکەی جوولفە
$ژیاننامە$
ئیبراهیم ڕەئیسی ناوی تەواوی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ساداتییە، لە 14-12-1960 لە شاری مەشهەد لە دایکبووە، زانایەکی ئایینی و سیاسەتمەدارێکی شیعەی وڵاتی ئێرانە بووە، لە #03-08-2021# وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەستبەکار بووە، هەروەها جێگری یەکەمی ئەنجوومەنی (خوبرەگان)ی ئێرانە بووە.
بەڕای چاودێران ڕەئیسی سەرەکیترین کاندیدی جێنشینی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە دوای خامنەیی.
=KTML_Bold=ژیانی سیاسی=KTML_End=
ڕەئیسی لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە لە بیست ساڵیدا دەبێتە داواکاری گشتی کەرەج و دواتریش بووە داواکاری گشتی هەمەدان.
ساڵی 1985 دەگوازرێتەوە بۆ تاران و بووە جێنشینی داواکاری گشتی تاران، ئەو یەکێک بووە لەو چەند کەسەی خومەینی دیارییان دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر زیندانییە سیاسییەکان و بەشدارە لە لەسێدارەدانە بە کۆمەڵەکانی زیندانییە سیاسییەکان لە ساڵی 1988، ئەم گرووپە لەلایەن چاودێرانی نێودەوڵەتی و ئۆپۆزسیۆنەوە پێی دەوترا لیژنەی مەرگ، لەگەڵ دەستپێکی دەسەڵاتی عەلی خامنەیی لە ساڵی 1989 وەک ڕابەری ئێران ڕەئیسی دەبێتە داواکاری گشتی تاران، ساڵی 1994 دەبێتە سەرۆکی دامەزراوەی چاودێری هەموو دەوڵەت و هەتاوەکوو ساڵی 2004 لەو پۆستەدا مایەوە، ساڵی 2004 بۆ 2014 جێگری یەکەمی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێ دەدرێت و لە 2014 بۆ 2015 دەبێتە داواکاری گشتی وڵات، بە بڕیارێکی خامنەیی لە ساڵی 2016 دەبێتە سەرۆکی (استان قدس رضوی) کە بەرپرسی تەواوی مەرقەدی ئیمام ڕەزایە لە شاری مەشهەد، لەگەڵ تەواوی حەرەم و دەزگا و بەڕێوبەرایەتی و بەشە پیشەسازییەکان.
ساڵی 2017 بە بڕیاری خامنەیی دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی دیاریکردنی چاکە (مەسڵەحەت)ی ڕژێمی ئێران، ساڵی 2019 بووە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئێران لەو پۆستە کشایەوە.
ئەو داواکاری گشتی تایبەتیی زانایانی ئایینی بووە، و لە ساڵی 2006ەوە ئەندامی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی خوبرەگانی ئێران و لە ساڵی 1997ەوە ئەندامی ڕاوێژکاری ناوەندی کۆمەڵەی زانایانی جەنگاوەرە، پێش وەرگرتنی پۆستی چاودێری مەزاری ئیمام ڕەزا لە مەشهەد بەپرسی ئیمام زادە ساڵح بووە، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2017 بەرانبەر ڕۆحانی شکستی هێنا بۆ سەرۆکایەتی ئێران.
ساڵی 2021 جارێکی دیکە بەشداری لە هەڵبژاردن کردەوە و بە 18 ملیۆن دەنگ بوو بە سەرۆک کۆماری ئێران.
=KTML_Bold=پەیوەندی نێودەوڵەتی و تاوانباری=KTML_End=
ڕەئیسی بەهۆی بڕیارەکانی بۆ سزادانی و ئەشکەنجە و لەسێدارەدانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە ساڵی 2019ەوە لەلایەن ئەمریکاوە بە هۆکاری شکاندنی مافی مرۆڤ گەمارۆی خراوەتە سەر، لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕاوێژکارانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تاوانبار کراوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/571754/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=ئیبراهیم ڕەئیسی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/571754/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لە دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2009ی وڵاتی ئێران دوای لەسێدارەدانی دوو کەس و بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایی، ڕەئیسی ڕایگەیاند کە نۆ کەسی دیکەش ماون چارەنووسیان وەک ئەوانی لێ بێت.
ساڵی 2011 ناوی ئیبراهیم ڕەئیسی دەڕواتە لیستی 80کەسەکەی ئێران کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە گەمارۆیان دەخرێتە سەر، و یەکێکە لە خراپترین بڵندپایەکانی دەوڵەتی ئێران لەبەرچاوی وڵاتانی دەرەوە.
=KTML_Bold=ڕەئیسی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە دەڕواتە لیستی گەمارۆدراوان بەهۆی هەریەک لە تاوانەکانی:=KTML_End=
-لیژنەی بڕیاردانی لەسێدارەدانەکانی 1988.
-زیندانی بێبەزەییانە.
-زیندانی نایاسایی.
-ئەشکەنجە و سووکایەتی زیندانیان.
لە ڕێکەوتی #19-05-2024#، هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی لە نزیک شارۆچکەی جوولفە، لەسەر سنووری ئازەربایجان، دیارنەماوە و میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاندووە هێلیکۆپتەری سەرۆکی ئێران تووشی ڕووداوێک بووە، لە 20-05-2024 میدیاکانی ئێران، مردنی (ڕەئیسی)یان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیەوە ڕاگەیەند. [1]
=KTML_Bold=لە سەردەمی ئیبراهیم ڕەئیسی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خراپترەوە بۆ خراپترین چوو و زۆرترین کۆڵبەری کورد لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەمدا تیرۆرکراون. هەر لە سەردەمی ئەمیشدا بوو شۆڕشی ژینا دەستی پێ کرد و هەزاران کەس شەهید و زیندانی کران. پاش کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی ڕەئیسی، خەڵکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆشحاڵیی خۆیانیان دەردەبڕی و بەو بۆنەیەوە لە زۆر شوێن ئاهەنگیان گێڕا.=KTML_End=