ناو: سروە
نازناو: سروە ساڵەیی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون:
هەولێرهەولێر
ژیاننامە
پەیمانگەی تەکنیکی دانسازی لە هەولێر تەواوکردووە.
یەکەم دیوانی بەناوی (وشە پڕ هیواکان) لە ساڵی
2003 دا بڵاوکردووەتەوە.
لە وڵاتی نەرویج نیشتەجێیە و مامۆستایە لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی، یەکێکە لە ئەندامانی لێژنەی سەرپەرشتیاری زمان بۆ قۆناغی ئامادەیی لە شاری ئۆسلۆ پایتەختی نەرویج.
خاوەن بڕوانامەی پەروەردە و دەروونناسییە لە وڵاتی نەرویج، هەر لەسۆنگەی بوارەکەی، جگە لە هۆنراوە بابەتی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە بابەتەکانی بەرچاو دەکەون بەتایبەت گۆڤاری تروسکە.
دیوانی هۆنراوەی دووەمی بەناوی (
تیرۆژەکانی هەتاوتیرۆژەکانی هەتاو) لە
چاپخانەی کارۆچاپخانەی کارۆ لە
سلێمانیسلێمانی چاپکردووە و لە کوردستان بڵاوکراوەتەوە، لە ئەنتولۆجیای شاعیرانی کورد بەشداربووە بە چەند هۆنراوەیەکی عەرەبی، چەند دەقێکی هۆنراوەی وەرگێڕاونەتە سەر زمانی عەرەبی.
لە دیوانی ژنەشاعیرەکانی کورد لە ئامەد بەشدارە، لە چەند سایت و ماڵپەڕێک بە بابەتی جیاواز لە ئەدەب و پەروەردە نووسییەکانی بڵاوکراونەتەوە، لە ئەنتەلۆجیای هۆنراوەی کوردی و عەرەبی و فەرەنسی بەشدارە.
[1]