ناو: ئامانج
نازناو: دوکتۆر ئامانج نازم بیجان
ناوی باوک: نازم
ساڵی لەدایکبوون: 1984
شوێنی لەدایکبوون: #خانەقین#
$ژیاننامە$
ساڵى (1984) لە شارۆچکەى خانەقین لە دایک بووە.
قۆناغى خوێندنى سەرەتایى, ناوەندى و ئامادەیى لە قەزاى کەلار تەواوکردووە.
ساڵى (2007) بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە مێژوو-مێژووی گشتى, لە زانکۆى سەڵاحەددین بەدەستهێناوە.
ساڵى (2015) لە بەشى مێژووى ڕووسیا, زانکۆى دەوڵەتیى کورسک, بڕوانامەى ماجستێرى لە مێژوودا بەدەستهێناوە.
ساڵى (2021) لە بەشى مێژووى نوێى ڕووسیا, ئیستۆریۆگرافیا و دەکۆمێنتناسیى, زانکۆى دەوڵەتیى ڤارۆنێژ, بڕوانامەى دکتۆراى لە مێژوودا بەدەستهێناوە.
دەیان وتار و توێژینەوەى زانستی بە زمانى کوردى, عەرەبى و ڕووسى بڵاوکردووەتەوە.
[1]