ناونیشانی بابەت: بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
قشڵەی #ئاکرێ# یەکێک لە شوێنە مێژوویی و شوێنەوارییەکانی ئەو شارە، کە لە کۆتاییەکانی سەردەمی دەسەڵاتداریی عوسمانییەکان، بە مەبەستی بەکارهێنانی سەربازی، وەک بنکەیەکی سەربازی و پۆلیسی بەکار هێنراوە.
بڕیاری نۆژەنکردنەوەی ئەو قشڵەیە لە ساڵی 2022 لەلایەن #حکوومەتی هەرێمی کوردستان# دەرچووە و ئێستا دوای دوو ساڵ، قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەکە ڕوو لە تەواوبوونن. [1]