سەری زندی، پاشەری مردی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (سەری زندی، پاشەری مردی)، زۆرجاران کەسێک هەموو ئەندامانی جەستەی شەلەل بووە و پەکی کەوتووە، بەڵام لە زمان و قسەکردندا زۆر دەڵێت و قسەی گەورەگەورە دەکات و هیچ جوڵە و بزاوتێکی نییە بەتەوسەوە بەو جۆرە کەسانە دەوترێت: سەری زندی، پاشەری مردی.[1]