ناو: حەیدەر
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
لەدایکبوون: 1956
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
حەیدەر عەبدولڕەحمان نووسەر و ڕەخنەگر
ساڵى 1956 لە هەولێر لەدایکبووە.
ساڵى 1973 دەستى بە نووسینى ڕەخنە کردووە، لە بوارى شانۆ و سینەما و درامادا.
ساڵى 1991 لە ڕۆژنامەى خەبات وەک بەرپرسى مەلەفى هونەریى دەستى بەکارى ڕۆژنامەنووسى کردووە.
ساڵى 2005 بووەتە بەڕێوەبەرى نووسینى گۆڤارى سینەما و شانۆ لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان.
ساڵى 2006 بووەتە بەڕێوەبەرى دراما لە #وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان# .
ساڵى 2007 بووەتە جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى کۆشکى هونەر.
ساڵى 2008 بووەتە بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن لە #زانکۆى سەڵاحەدین# .
ساڵى 2008 بووەتە سەرنووسەرى گۆڤارى زانکۆ پرێس.
$پەرتووکە چاپکراوەکانى:$
شانۆیى (خوالێخۆشبوو) نووسینى (برانسیلاف) وەرگێڕان، 1985
چەپکێ ڕەخنەى شانۆى کوردى/ بەشى یەکەم دەزگاى چاپ وبڵاوکردنەوەى ئاراس، 2008
چەپکێ ڕەخنەى شانۆى کوردى / بەشى دووەم لە بڵاوکراوەکانى وەزارەتى ڕۆشنبیریى و لاوان، 2018
شکسپیر لەسینەمادا 2021 وەزارەتى ڕۆشنبیریى و لاوان.
دەروازەیەک بۆ ڕەخنەى سینەماى کوردى لە بڵاوکراوەکانى زانکۆى سەڵاحەدین، 2018
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی / بەشى سێیەم لەبڵاوکراوەکانى حەوتەمین فیستیڤاڵى نێو دەوڵەتى هەولێر بۆ شانۆ، 2022
ئەنیمێشن سینەماى جیهان داگیر دەکات، 2024، لە بڵاوکراوەکانى شەشەمین دیدارى نێودەوڵەتى #کەرکووک# بۆ فیلمى ئەنیمێشن.
خاوەنى خەڵاتى ڕەخنەگرى پێشەنگە لە بوارى شانۆدا، کە وەزارەتى ڕۆشنبیریى و لاوانى هەرێمى کوردستان لە ساڵى 2021 بەبۆنەى تێپەڕبوونى نیو سەدە لە نووسینى ڕەخنە لە بوارى شانۆدا، پێشکەشى کرد.[1]