نازی دیگەران بەسەر زمانە، هینی جگەران بەدیدە و گیانە.
دیگەران: دیگەر لێرەدا مەبەست لە کەسی بێگانەیە بە خزم و خوێش. جگەران: جگەر مەبەست لە خزم و کەسی زۆر نزیکە، کە پەیوەدنی خوێن لەنێوانیاندا هەبێت، وەک برا و خوشک. واتە: لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا کێشانی نازی کەسی بێگانە سەرپێییە بەڵام نازی کەسی نزیک بە دڵ و بەگیانە.[1]